کاک ئازاد هه ورامی شه هیدی ڕه نجده ر و زه حمه تکێشان ڕزگار ساڵح

 

کوردستان  تایبه تمه ندیه کانی که سایه تی شۆڕشگێر له و ده م و ساتانه دا به ده ر ده که وێت که زۆرداری و چه وساندنه وه، گه یشتبێته قۆناخی له ناو بردن و سڕینه وه ی ناسنامه و له گۆڕنانی ئازادی و  کوشتنی گیانی به رگری له ناو گه لێکی ژێرده ست و داگیرکراودا ٠ هه نگاونان له م ڕه وشه ئه سته م وتاریکه دا ته نها به و که سانه ده کرێت که به رژه وه ندی که سێتی به لاوه بنێن و هه موو ئا سته م و ڕێگره کان له ت و په ت بکه ن و ئه و هاوکێشانه به درۆبخه نه وه  که داگیرکه ران خه ون و نه خشه گڵاوه کانیان له سه ر بنیات نابوو ٠ شه هیدی نه مر کاک ئازاد هه ورامی یه کێک بوو له و تێکۆشه ره شۆڕشگێڕانه ی که له و هه لومه رجه دا هاته کۆڕی خه بات و تێکۆشانه وه ٠    ئه و ده مانه ی که سه رکردایه تی کلاسیکی خێڵه کی نه ک هه ر بانگه وازی بۆ شکستی شۆڕش و ئاش به تاڵ و ته سلیم بون و سه ره وخوارکردنه وه ی لووله ی چه که کان ده کرد ٠ به ڵکو ته واوی ئه و شکستانه ی ده خسته ئه ستۆی خه ڵکی کوردستان٠ له لایه کی تریشه وه ئه م پێکهاته کلاسیکی یه ڕێگریش بوو له به رده م سه رهه ڵدانه وه و شۆڕش و موتوربه کردنی بزووتنه وه که به بیرو هزری ڕادیکاڵانه و داهێنانی شێوازێکی تازه ی ڕێکخستنی ڕێکخراوه یی٠ له م ساته وه ختانه دا کاک ئازاد هه ورامی به بیروباوه ڕێکی پۆڵاین و هه ناسه یه کی درێژ و گیانێکی به رگریانه، هه نگاوی ده ناو له ناو چینی ڕه نجده رو زه حمه تکێشان و ڕۆشنبیرانی شۆڕشگێڕاندا بانگه وازی شۆڕشی نۆێی و بیری ئازادیخوازانه ی له سه رتاسه ری ناوچه کانی کوردستا ن دا ڕاده گه یاند٠ کاک ئازاد له و ساته سه ختانه دا، هۆش وبیری گه نجانی کوردی به ڕێبازی تازه و شۆڕشگێڕانه زاخاو ده داو ڕێکی ده خستن له ڕێکخراوێکی پۆڵاینی کۆمه ڵه ی ڕه نجده رانی کوردستان دا٠ کاک ئازاد هه وڵ و ته قه لاکانی بۆ ده ربازکردنی بزووتنه ی ڕزگاری نیشتیمانی بوو له و سه ر گه ردانی و مه ینه تیانه ی که تووشی هاتبوو له ژێر ده ستی ده وڵه تی داگیرکه ری عێراق له لایه ک و بنیاتنانی خه تێکی سیاسی سه ربه خۆو که سایه تیه کی نوێ و خاوه ن بڕیار ٠ کاک ئازاد که سێکی ڕووخۆش و ساده و ساکار بوو له هه ڵس وکه وت دا هه رگیز سیمای که سێکی خاوه ن پله ی پێوه دیارنه بوو هه ر بۆیه له ناو ناسیاو نه ناسیاودا،له ناو هێزی پێش مه رگه دا  که سێکی خۆ شه ویست و خاوه ن ڕێز بوو٠ کاک ئازاد جگه له وه ی پێش مه رگه و شۆڕشگێڕێکی نموونه ی بوو هه ست و سۆزیشی هه بوو بۆ مۆسیقا و سروودی نیشتمانی و له ساته سه خته کان دا سروود و ئاوازی بۆ هاوڕێکانی ده چڕی٠ کاک ئازاد به پێچه وانه ی هه ندێ که سانی تر هه میشه له ناو پێش مه رگه دا هه ڵسوکه وتی ده کرد قه ت خۆێ جیا نه ده کرده وه و گوێ و له خه م و کێشه کا نیان ده گرت و گیروگرفته کانی بۆ چاره سه ر ده کردن و له خۆشی و ناخۆشی دا له گه ڵیان ده ژیا، به پێچه وانه ی هه ندێ له و  مه سئولانه ی هه میشه لووت به رزو گفتار ڕه ق بوون له گه ڵ پێش مه رگه و خه ڵکی ناوچه کان٠ له کاتێک دا کاک ئازاد له نا و جه رگه ی مه یدانی شه ڕه کان دا بوو شان به شانی هێزی پێش مه رگه که سان هه بوون سنوره کانیان ده ربازکردبوو، خه ریکی نیشته جێ بوون و وێڵ بوون به دوایی  به رژه وه ندی یه کانی خۆیان دا٠ ١٧ ساڵ له مه وپێش ئه م قاره مانه له شاخی کونه کۆتر له له بۆمبارانی فڕۆکه کانی ڕژێمی به عس به سه ختی بریندار ده بێت و هه تا دوا هه ناسه کانی ژیانی به ده م ووتنه وه ی سروودی ڕێ ی خه باتمان چه نده سه خت و دوور بێت،،،، هه ر چوار ده ورمان کڵپه ی ئاگر بێت گیانه به رزه که ی ده گاته کاروانی نه مران و بۆ هه تا هه تایی چاوی پڕ له هیوای بۆ ڕزگاری سه رفرازی لێک ده نێت٠ ئه وه نده ماوه بڵێم با له یادی ساڵڕۆژی ئه م شه هیده سه ربه رزه دا، با ئه و انه ی که هاوخه باتی بوون و ئه مڕۆ له نا وه نده کانی ده سه ڵات دا پله و پایه دارن، وه کو وه فایه ک بۆ ئه م، چاوێک  چاوێک به هه ل و مه رجی خه ڵکی زه حمه تکێشی بخشێنن و ئا گاداری مه ینه تی و گیروگرفته کان بن و ئه گه ر بۆ ساتێکیش بێت دوور که ونه وه له هه وه س و حه زو که ڵه که کردنی سه روه ت و سامان و به رژه وه ندیه کا نیان، نه بنه هۆکاری گه نده ڵی و له ده ست دانی ئه و ده سکه وتانه ی که به خۆێنی ئه و که ڵه شه هیدانه به ده ست هێنراوه و با به ر نه فره تی مێژووی خه باتی ئه م گه له نه که ون ٠ هه زاران سڵاو له گیانی به رزو نه مری کاکه ئا زاد هه ورامی وگشت شه هیدانی سه رفرازی کوردو کوردستان٠

 ڕزگار ساڵح هۆڵه نده