ڕه‌شنووسی ده ستوور، یانووسینی ده ستووری ڕه ش ... شه یدا بڵباس

 

به‌شی یه‌که‌م

ووشه ی ده ستوور ئاریاییه نه ک عه ره بی، بۆیه شۆفێنیسته کان قانونی ئه سا سیان به چاکتر ده زانی، تابۆیانده رکه وت ئه ویشووشه ێکی لاتینیه. . ئینجا پاشگه زبوونه وه.

 هه ر ده ستووێک، له چ ووڵاتێکدا نووسرا بێتت، به رژه وه ندی هه موو پێکهاته ی ناو کۆمه ڵگاکه ی تێدا له به ر چاوگیراوه. که چی ڕه شنووسی ده ستووری هه میشه یی، له و ڕقه به رایه تی و کێشمه کێشه دا، ئه وه نده به ڕه شبینی نووسرا که شایانی ناوه که ی خۆی بێت. له ڕوانگه ی کورده وه بۆ بایه خی ئامانج و دۆزی کێشه ی پیرۆزی نه ته وایه تی.

 له بڵاوکراوه عه ره بیه که ی ڕه شنووسی ده ستوور له153 به ند پێکهاتووه.

وه رگێردراوه کوردیه که ته نها 139 به ند له خۆده گرێت! ئه ی 14 به نده که یتر بۆ لێییپارزێنراوه؟ پرسیارێکی هه ڵواسراوه!!  هه تا ڕه شنووسی ده ستوورم خوێنده وه و ته واو کرد، ده ستووره که مێشکو دڵی ڕه شکردم و سه د جار منی ته واو کرد.

 یه که مین که س ئازاد به رواری موژده یدا که گوایه 98٪ی مه رامی کوردمان له ناو ده ستووردا چه سپاند.

دوای ئه م نێوشێروان له به رامبه ر چاوی کامیرا ڕاشکاوانه ووتی:8. ٪ی داخوازیه کانی. .

مه لا ئه حمه د به رزنجی له مزگه وتێکی هه ولێر له خوتبه ی هه فتانه ڕایگه یاند:7. ٪ی مافی کورد له. . .

منیش ده ڵێم: زیان له نیوه ی بگه ڕێته وه، هه ر قازانجه. . ئه گه رله2. ٪یشیان به ده ستهێنابێ ماڵیان ئاوابێ.

 پاش چه ند ڕۆژێک کاکه به ده هۆڵ و؛ مامه ش به زوڕنا هاتنه وه بۆ هه ولێری پایته خت و، به دووقۆڵی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه گه ریدا. . به شه وقوره وق، زۆر به جه رگانه له وه ڵامی پرسیاره ساده وده ستکرده کان، وه ستان.

. . . به ڵێ خۆ هه ر ئه وان به رپرسیار نین. . ئه وه نه بوو ئه ندامه ڕۆبیته کانی ناو په رله مانته کارتۆنیه که ی هه ولێریش به تێکڕایی[ به بێ ناڕه زایی و هیچ ڕه خنه] ده نگیان بۆ دا.

له مه ودوا ترسمان نه ما. له عێراقێکی فیدرالیدا، به ده ستوورێکی نوێوه. . سیر بخۆو زورنا لێده؛ ده که ین به "شیر بخۆوگیتار لێده".

 

 ٭٭٭٭٭٭٭٭ ٭٭٭٭٭٭٭٭٭

 سه رانی کورد به رله چوونیان بۆ به غدا، شیریان زۆر تیژ بوو. جا هه ر ته نێک زوو گه رم بێ، زووش سارد ده بێته وه. خۆیان و وه فدی نوێنه رایه تی و قه باڵه کی گرمۆڵه کراو؛که زیاتر له وه ده چوو بۆ دانوساندن بێت تا نووسینی ده ستوور. . خۆزیا دانوسه ندنیش بوایه، چونکه ڵه پای هه رسازشکردێک شتێکیششیان هه ر ده سه ند!

کێشه ی سێقۆڵی کوردو شیعه وسوونه ی له مه ڕ ده ستووریش ؛بیرم بۆ چیرۆکێکی کۆنی کورده واری ده باته وه: سێ که س ڕێکده که ون بچنه دزی. . جا کۆندا دز یا دیواری ده بڕی ؛یابنمێچه ی کونده کرد. ئه مانیش له کاتی بنمێچه هه ڵدڕیندا، نازانن خاوه نماڵ خۆی لێیان مه ڵاس داوه. دوای ته واوبوون؛ یه که میان سه رداده گرێته ناو کونه که و شوژنێکی له چاو ڕاده که ن. . کوێری ده که ن ؛ به ڵام زۆڵانه سه ر ده کێشێته وه و ده ڵێ"پڕه". . دووه میان که سه ربۆ خوار شۆرده کاته وه؛ یه کسه ر لووتی ده بڕن وده ڵێ" براکه م با په له ین هه تازووه". سێیه میان پاڵێک به دووه مه وه ده نێو قاچه کان شۆڕده کا ته خواره وه یه کسه ر گوونی ده بڕن. ئه وجا تێده گاو ده ڵێ "ئه و هه موو به زمه بۆ خه ته نه کردنم بوو! که گه ڕایه وه بۆ ماڵه وه، دڵی خۆی به وه خۆشده کرد ؛که له وانیتر باشتره و پێیه وه دیار نییه!

 

 ٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭ ٭٭٭٭٭٭٭٭٭

 دوای ته واو بوونی نووسینی ده ستوور، زۆربه ی ڕووناکبیری کورد چ له ده رو چ له ژوور، ده قی نووسراوه که به هه ردووزمان به ڕه شبینیه که وه ؛که وته به رچاو. به پێویستی ده زانم به ر له وه ی بچینه سه ر باس وبنه وانی به نده کانی؛سه رنجی به شدارو هاریکاری داڕشتنی بده ین، تابزانین ئه وانه ی له و بواره کارییان له سه ر ده کرد، زۆربه یان یاسازان و مافپه روه بوون! یامه لاو سیاسی گرێدراوی حیزبه کانن.

لێره دا ئه گه ر کورد له خه یالی جیاکردنه وه ی عه ره ب وه کو دوو پێکهاته ی لا ته ریب ؛ تاله درزیاندا سوودی به رژه وه ندی خۆی ڕه چاوبکا. . ئه وابه دوای میخی قاچی عیسادا وێڵه. چونکه عه ره ب سونه و شیعه ئاینی هاوبه شی مێژووییه ک نه ته وه یه. له م جیاکاری سێکوچکه ی شیعه وسونه وکورد دا؛شیعه براوه یه و چۆن زیره کانه هه مووداواکانی له ده ستووردا سه پاند. سوونه ش له هاوکێشه که دا نه دۆڕاوه، چۆن عێراقی نوێش هه ر عه ره بیه و ئیسلامیشه وه ک پاڵپشتێکیتریش. به ڵام کورد دوڕاوی دوامینه له ڕوانگه ی ئامانجی نه ته وایتی. کورد سه نگی مه حه کی به له به رچاوگرتنی دوو پۆستی سه رکردایه تی له ده ستدا ئه ویش پۆستی سه رۆکی عێراق و هه رێم.

 تۆبڵێی ملله تێک سه دساڵی شۆڕشی چه واشه ی به لاوه هیچ نه بێت؛ ئه وه نده به بایه خێکه وه هه ڵوێست به رامبه ر ده ستوور بنوێنێت!

 ماویه تی 29/8/2. . 5 که نه دا