تا ئەو کاتەی خەڵک و مێژوو حسابتان لێدەپرسێتەوە ... نەجیبە قەرەداخی

تا ئەو کاتەی خەڵک و مێژوو حسابتان لێدەپرسێتەوە ... نەجیبە قەرەداخی

١٦ گوڵان ئەنجام بوو لێ بۆ ئەبەد خیانەت و پەڵەیەکی ڕەشە بە نێوچەوانتانەوە
چوار دیمەن کە بۆ ئەبەد بیرناچنەوە....
کۆمەڵکوژی ١٦ گوڵان لە هەوڵێر و دەوروبەری لە ساڵی ١٩٩٧دا ئەنجامی خیانەتێکی گەورەیە کە هیچ خەوش و گفتوگۆیەک هەڵناگرێت
لەو خیانەتدا بڕیاردەر تورکیابوو، جێبەجێبکار وەک هەموو جارێک پارتی دیموکراتی کوردستان بوو و ئەوانەشی بونە مقاش کۆمەڵێک مورتەزەقە بوو.
چوار دیمەن لەو خیانەت و ناپاکیە گەورەیە کە بۆ ئەبەد لە مێژوودا دەمێنێتەوە
دیمەنی یەکەم:
چەند رۆژێک بەر لە کۆمەڵکوژی و ئۆپەراسیۆنە گەورەکەی ١٤ گولانی ١٩٩٧ سوپای تورکیا لە باشور شاندێک لە پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە کە هەردوو گەورە خیانەتکار و ناپاک (عوسمان ئۆجالان و نیزامەدین تاش) یان لەنێودا بوو دوو کەسەکەی تر یەکێکیان لە ژیاندا ماوە و ئەوی دیکەیان هەمان رۆژی کۆمەڵکوژیەکە لە دیانا شەهیدکرا، دەچنە لای مسعود بارزانی لەوێ باس لە نیگەرانیەکانیان دەکەن لەو ئۆپەراسیۆنە و پەلهاویشتنی بۆ ناو هەولێر. مسعود بارزانی دەڵێ " ئەوانە مەگەر بەسەر لاشەی مندا بێن و هیچ ڕوونادات" دوای چەند رۆژ لەو قسانە کە نەدەبوو شاندەکە باوەڕی پێبکەن، گەورەترین کۆمەڵکوژی لە مێژووی سیاسی باشوری کوردستان بەدەستی پارتی و سوپای تورکیا لەهەولێر ئەنجامدرا.
دیمەنی دووەم
لە نەخۆشخانەی تیمارکردنی بریندارەکانی پەکەکە لە هەولێر کە تا ئێستاش بیناکە وەک خۆی ماوە و دەستکاری نەکراوە، کاتێ جەردە و مورتەزەقەکانی پارتی دەهاویژنە سەر نەخۆشخانەکە، بریندارەکان بەو چەکانەی کە ژمارەیان زۆر کەم و بە جبەخانەیەکی زۆر سنوردارەوە بەرگری لەخۆیان دەکەن. تا هەموویان شەهید دەبن. یەک لەو شەهیدانە ژنە گەریلایەک بوو کە قاچێکی لەدەستدا بوو و لەێ تیمار دەکرا. قاتڵەکەی ئەو ژنە گەریلایە دەڵێ " بەوەوە دڵم ئاوی نەخوارەوە کە کوشتم، جلەکانیم داماڵی و دەستدرێژیم کردە سەر".
دیمەنی سێیەم:
لە دوای شەهید کردنی یەک لەو ژنانەی کە لە شاردا کاری سیاسی دەکرد، بە دوای سەیارەوە ڕایدەکێشن جا جلەکانی بەری هەپرون هەپرون دەبێت، دواتر دایکێک عەباکەی خۆی دەدات بەسەر جەستەکەیدا و دەلێ " گوناحەهە رۆڵە بۆ وا لەمنداڵی خەڵک دەکەن". ئەو دایکە خۆی گەیاندبووە سلێمانی و چیرۆکەکەی وەک خۆی بۆ هەڤاڵان گێرایەوە.
دیمەنی چوارە و حسابی مێژوو
هەموو ئەوانەی لەو کۆمەڵکوژیەدا شەهید بوون لە ڕێی نزیک مەعمەل قیری سەر رێی کەرکوک بە کۆمەڵ بنخاک کراون. ئەوەی هەواڵی بنخاکردنی ئەوانیدا داوای بەڵنیان کرد کە ناوی ئاشكرا نەکەن بۆ ئەوەی کە پارتی لەناوی نەبات.
ئەو کۆمەڵکوژی و خیانەتە تا ئەبەد پەڵەیەکی ڕەشە لێتان نابێتەوە. تۆ دەتوانی وەڵامی دایک و باوک و کەسوکاریان نەدەیتەوە، بەڵام هەرگیز مێژوو بێوەڵام نابێت لە نوسینەوەتاندا لە ڕەشترین لاپەڕەکانیدا.
دایکم تا ئەو ڕۆژەی چاوی لێکنا بۆ دواجار دەیگوت کە ئێسکەکەی ڕوکەنتان بینیەوە بێنن لای منەوە بینێژن
دڕندەیینە ئێوە کەی مرۆڤن تا بزانن دایک چیە؟ بۆ ئەوەی ببن بە مرۆڤ دان بەوەدا بنێن کە چیتان کردووە، ئێسکەکان بەکەسوکارییان بدەنەوە و داوای لێبوردن.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu