کۆچ   ...  !!! . حەمید عەزیز

کۆچ ... !!! . حەمید عەزیز

کۆچ بکەن و بڕۆن ئاوڕمەدەنەوە   لەو شوێنانەی کەدڵەکان ساردن تیایداو کەسەکان  بێ ئاگان لەعەشق و مرۆڤبونیی خۆیان ، بڕۆن و جێی بهێڵن ئەو شوێنانەی  کە مرۆڤەکان و پێشوازی یەکان و هیواکان تێیدا ساردوسڕن  ، مانەوەتان بێ مانایی خۆتان دەسەلمێنێت ، مرۆڤە بێ هیواو دەرون ساردەکان لەمێژە مردوون  .

گرنگی پێدان بەختەوەری یە بۆ هەمووان ،  ئەوەی ئێوەی ویست بەهەموو جۆرێک زێڕو تەڵایە بۆ ئێوە لەدەست خۆتانی مەدەن بۆیە  خافڵ  مەبن لەمرۆڤە میهرەبانەکان ئەوەی گرنگی پێدان خۆشی دەوێن ئێوەش بەهەمان شێوە و ڕەنگ و ڕوخسار  جوان  بن  بەرامبەریان تامی هۆگریی و وەفاو جوانیی ڕۆح و ئاڵتون بکەن بێ هودە  خەریکی کۆکردنەوەی شوشەی شکاو مەبن  . 

بەدڵنیایی یەوە دەرگای بەختەوەری ماڵێک دادەخرێت دەنگی دایکێکی بەدەسەڵات  بەرزبێتەوە بەسەر باوکێکی هەژاردا بەهەمان شێوەو خراپتر لەخراپ ئەوەیە کەماڵێک دەبێتە جەهەندەمی ژن و منداڵ ئەگەر هێزی پیاو لەجیاتی عەقڵ بەکاربێت بۆیە هیچ کاتێک لەگەڵ پیاو سالاری و ژن سالاری مەبن بۆیە مرۆڤدۆستی سەرتۆپکی بەختەوەریی یە  . 

زۆر نیگەران مەبن بەدەست درۆزنەکانەوە بەدڵنیایی یەوە ئەوەی بەفڕوفێڵ بژی بەداماوی دەمرێت ، ئێوەش بۆ ئەوەی بەئازاری کەسە بێ هەست و نامەردەکانەوە نەژین وشە نەوتراوەکان دانێن بۆ دادگای خودا  .

   ٤ /  ١٠ / ٢٠٢٢ 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu