سوڵتانی بەختەوەریی … !!!بەشی بیست و دوو ... حەمید عەزیز

دوربن لەدوو جۆر لەمرۆڤەکان بەهێمنی و جوانیی کاتەکان گوزەر دەکەن بەختەوەر دەبن ئاسودە دەژین :
یەکەمیان زۆردار :
دووهەمیان بێعار :
یەکەمیان لەبەر ئەوەی بێ عەقڵەو دووهەمیان لەبەر ئەوەی کەم هەستە بۆیە مرۆڤە ژیرەکان بەهۆی ئەمانەوە توشی کێشەی گەورە دەبن و هەتا کۆتاییش لەیەکتر حاڵی نابن لەبەر ئەوەی دوو جۆر مرۆڤی جیاوازن و بەهیچ شێوەیەک نزیکبوونەوەیان نی یە لەگەڵ مرۆڤی ئاساییدا هەم لەعەقڵداریی و هەم لەهەستداریدا بۆیە ژیان لەگەڵ ئەم دوو جۆرەدا یان مامەڵەو گفتوگۆ لەگەڵیاندا وەکو ئەوە وایە شاخی سەفین بەفڵچەی ڕیش تاشین بۆیاخ بکەیت … !!! .

بەلای کەسە ئاسایی یەکانەوە ئەم گەردون و ژیانەی هەیە هەیەو هیچ بیری لێ ناکەنەوە بەڵام ئەم گۆی زەمین و بوون و ژیان و ئادەمیزادە پرسیار زۆر هەڵدەگرێت لای مرۆڤە هۆشمەندو خەمخۆرو خاوەن مەعریفەکان بۆیە ئەم ژیانەی ئێمەش سەدان پرسیاری بێ وەڵامی تێدایە چ لەباری ژیانی کۆمەڵایەتیمانەوە یان نیشتمانی زەوت کراومانەوە یان ئەو هەموو درۆی سیاسیانە دەبینیت و . . هتد . ئاخر چۆن پرسیاری ئەم کەونەت لەلادروست نابێت کەکەسمان نازانین لەکوێ وە هاتوین و بۆ کوێ دەچین . ؟. بەواتا فراوانەکەی وجودیەت دەڵێم کەکۆڵن ولسن و ئەلبێر کامۆو فردریک نیتشە باسی لێدەکەن … !!! . ئەمەو بێجگە لەو هەموو ناعەدالەتیەی یان ئەو هەموو نایەکسانیەی یان ئەو هەموو زوڵمەی لەسەر گۆی ئەم زەمینەدا هەیەو هێشتا کەمم وتوە … !! . ئەوە تەنها هونەرمەندو هۆشمەندو عاشقەکان پەی پێ دەبەن کەژیان خۆشەو چ واتایەکی هەیە . ؟. نەزان و سیاسی و سەرمایەدارەکان بەختەوەرن مخابن مرۆڤە زرنگەکان لەشکدان هەمیشە لەناڕەحەتیدان بۆ مرۆڤەکانیتر بۆیە لێپرسراوێتی ژیان هونەرمەندان و نوسەران هەڵیدەگرن خەمی پێ دەخۆن و پرسیاری زۆریان لەلادروست دەکات .

ئەم فلیمە کورتە زۆر شتی ژیانیمان نیشان دەدات نزیکیشە لەخۆمانەوە بەتایبەت پارتە سیاسی یەکان کەملی یەکتر دەشکێنن بۆ سامان و پارەو . . هتد . مرۆڤەکان بەیەکەوە جوانن هیچ سەروەت و سامانێک هێندەی میهرەبانیی و پێکەوە ژیانی مرۆڤەکان جوان نی یە . تەماح زۆر خراپە هەموو شتە جوانەکان دەکوژێت زۆربەی مرۆڤەکانیش بەسروشتی ژیانیان حەزیان بەماڵ و سامانە بەڵام نازانن هەستە جوانە مرۆیی یەکان زۆر بەنرخترن لەشتە مادیەکان . ئێمەی مرۆڤ دەبێت هاوسەنگی ڕاگرین لەنێوانماندا بۆ هەموو بوارەکانی ژیان .
بۆیە مرۆڤی ژیر هێندەی ئەوە بەختەوەریی دەچێژێت و هەوڵی بۆ دەداو هەستی پێ دەکات چونکوم ژیانێکی پێ بەخشراوە بۆچی نرخ و واتای بۆ دانەنێت . ؟. کەواتە بەم هەموو کێشمەکێش و ئاڵۆزی و جەنجاڵی یەوە ژیان و مرۆڤەکان خۆشەویستن سوڵتانی بەختەوەریش ئەو کەسانەن کەهەردەم گەشبینن بۆ سبەینێ و ژیان و خۆشی یەکانی .
حەمید عەزیز
٢٠١٧ / ١٠ / ٦

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu