ئیرادە و سەركەوتن ... محەمەد عەلی


ئەگەر زۆر دوورنەكەوینەوە لە رووداوەكانی چەند ساڵێك لەمەوبەر بەتایبەتی لە هێرشەكانی داعش بۆسەر هەرێمی كوردستان هەمووان وتیان ئیدی كوردستان تەواو ، بەاڵم بە ئیرادەی پێشمەرگەو بوونی) سەرۆك بارزانی( لەبەرەكانی پێشەوەی شەڕ و سەرۆك وەزیران ) كاك مەسرور (بە پاراستنی رەوشی ئەمنی هەرێم وكاك)نێچیرڤان بارزانی (سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە بەگەرخستنی هەوڵێكی دیبلۆماسی چڕ بۆ پالپشتی هەرێمی و كوردستان و هێزەكانی پێشمەرگە توانیان هەرێمی كوردستان بگەیەننە كەناری ئارام ئیرادەی كوردستانیان سەرخست ، ئەوەی ئێستاش بەرامبەر هەرێم ئەنجامدەدرێت لە بڕینی بودجە و مووچە و فشار كانی دادگایی فیدرالی و هێرشە دڕۆنیەكان بۆ سەر پایتەخت دەیانەوێت ئیرادەمان لێ بستێنن بەاڵم بەهەولەكانیان جارێكی تر هەرێم دەگاتەوە بەئاستی راستەقینەخۆی دووبارە ئیرادەی كوردستان سەردەكەوێت .
ئەوەتا لە چەند رۆژی ڕابردوو بەیاننامەی )سەرۆك بارزانی (تایبەت بە مووشەكبارانەكەی هەولێر یەكالكەرەوە بوو و ئامادەبوونی لە كاتی بەخاكسپاردنی شەهیدانی وەك تەحدایەك بوو بۆهەمووان كە بەهیچ شێوەیەك ناتوانن ئیرادەمان لێ بستێنن و ناچینە ژێرباری هیچ فشارێك ئەگەر بەتەنیاش بین ، ئەم هەڵوێستەی سەرۆكیش بە جۆرێك بوو هەرزوو باڵوێزانی ئەمەریكا و بەریتانیا گەیاندە الی سەرۆك بارزانی و لە هەمان كاتدا لە هەولێر لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوە ئەمەش پێمان دەڵێت هەولێر هێلی سەرەو بێهەلوێستی لەم ڕووداوانە جێگەی قبوول نیە و هاوكات بووە هۆكارێك بۆ كاردانەوەیەكی فراوانی جەماوەر لەسەر ئاستی نێوخۆیی و كوردانی تاراوگەش كە لەماوەی رابڕدوو خۆپیشاندانی جەماوەری بەرفراوان ئەنجامدرا دژی هێرشەكانی ئێران ، ئەمە سەرباری كاردانەوەیەكی بەرفراوان لەسەر ئاستی جەماوەری لە عێراقیش .ئامادەبوونی سەرۆك وەزیران كاك)مەسرور بارزانی( لە كۆربەندی داڤۆس كرا سەكۆیەك بۆ ئیدانەكردنی هێرشەكانی ئێران ، كۆبوونەوەی سەرۆكوەزیرانی هەرێم لەگەڵ )ئەنتۆنی بلینكن ( وەزیری دەرەوەی ئەمەریكاو )جەیك سۆلیڤان (ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریكا و بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوە و كۆشكی سپی لە دژی هێرشەكانی ئێران بۆسەر هەرێمی كوردستان بەدوای خۆیدا هێنا ، كۆبوونەوە لەگەڵ )ئیمانوێل ماكرۆن(سەرۆكی فەرەنساو )دێڤید كامیرۆن( وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و )جاك ڕۆتا( سەرۆكوەزیرانی هۆڵەندا كاردانەوەی ئەوروپیەكانی بەدوای خۆیدا هێنا ، كۆبوونەوە لەگەڵ وەزیران و سەرۆكوەزیرانی واڵتانی عەرەبی كاردانەوەی كۆمكاری عەرەبی بەدوای خۆیدا هێنا ، ئەمە سەرباری كۆبوونەوەی لەگەڵ )ئەنتۆنی گۆتیرێس ( سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان گەیاندنی پەیامی هەرێم و بەدەستهێنانی پالپشتی ئەم دامەزراوە گرینگەی جیهان و ئیدانەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ ئەم هێرشانە دەكرێ كاردانەوەی زیاتر بەدوای خۆیدا بێنێت. لەماوەی چەند رۆژی ڕابردوو بینیمان گۆڕانكاری زۆرلەسەر ئاستی عێراق ڕوویدا ، ئەمەش دوایی سەردانەكەیسەرۆكی هەرێم كاك )نێچیرڤان بارزانی ( بۆ بەغداكۆبوونەوەیلەگەل زۆرینەی الیەنە سیاسیە كاریگەرەكانی سەرگۆڕەپانیسیاسی عێراق ، بڕیاردرا بە ناردنی بڕێكی پارەی دیاریكراومانگانەبۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و هەمووانپاڵپشتیخۆیان بۆ هەمواركردنەوەی یاساییبودجەڕاگەیاندوبۆیەكەمجارلەدوای ٢٠٠٣ بەیاننامەی سەرۆكوەزیران سوودانی دژی مووشەكبارانی هەولێر جێگەی دلخۆشیە و عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەولەتی سكاالی تۆماركرد و 
هەڕەشەی پێداچوونەوە بە ڕێككەوتنە ئەمینیەكان لەگەڵ ئێران دەكات 
،ئەمە لەكاتێكدا بالوێزی عێراق تەهرانی جێهێشتووە بەرەو عێراق.
ئەوەی جێگەی سەرنجە هەڵوێستی زۆرینەی الیەنە سیاسیەكانی هەرێم و 
سەرۆكی ئەم حیزبانەن زۆر شەرمنانە و لە ڕاستیدا زۆرینەیان 
ئامادەنەبوون تەنها بەیاننامەیە كیش بۆ ئیدانەكردنی ئەم هێرشانە دەربكەن 
، هەروەك چۆن بەژداریش نەبوون لە پرسەی شەهیدان ، ئەمەش هەمان 
هەڵوێستە لە كاتی شەری داعش و ڕووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر هەیان 
بوو سەرباری بێدەنگ بوونیان هەمیشە ئاراستەی قسەكانتان 
تۆمەتباركردنی هەرێمە لە بڕی ئیدانە ،ئەگەر چاوێكیش بە سەردێر و 
وتارەكانی زۆرینەی دەزگا میدییاكانیان بكەین هەموویان بە یەك 
ئاراستەن ئەویش هێنانەوەی بیانوو بۆ دوژمنان كە هەمووان كۆكن هیچ 
بیانوویەك نیە بۆ ئەم هێرشانە ، لە الیەكی ترەوە جەماوەر بە شێوەیەك 
ئاراستە دەكەن كە بە تەواوی چەواشە كردنی ڕاستییەكانە ئەویش 
بەجۆرێك كە هەرێم بەرپرسە لەم هێرشانە و پێویستە هەرێم ئیرادەی 
خۆیی ڕادەستی واڵتانی هەرێمی بكات ، ئەمەش پێمان دەڵێت سەرۆك 
بارزانی ئەگەر بەتەنیاش بێت ئەوا ئامادەنیە ئیرادەی هەرێم ڕادەستی هیچ 
الیەنێك بكرێت . 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu