نیگا خەیاڵییەکانی چاوەکانم ... دڵکەش قادر

ئەم تەنیاییەم بچووک مەکە!کە دەمەوێت لە تەنیاییمداچادرێک بمبۆنی میسک و عەمبەر بەئاسمانی شاردابڵاو بکەمەوە وداکۆکیکارێکی نیگا خەیاڵییەکانی چاوەکانم بممەزنایەتیم لە جەنجاڵی شاردا ون نەبێت وشنێنەری بتی چاوەکانت بمتۆ پێم ناڵێیت بەم هەموو سەوڵە شکاوانەتەوەدەتەوێ بەرەوێ بڕۆیئاخر من بخووردی تەنیاییم مەزنە و دەگاتە بناگوێی هەموو دنیائەوەی دامنابڕێدەنگی خڕخاڵە لە هەنگاوەکانماتەڕیەتی پڕتەقاڵە لە سینەی منداخوناوی کانی منە لە نەسیمەکانی تۆئەم تەنیاییەم بچووک مەبینەئاوڕێک لە خوناوی چاوەکانم بدەوەتا بیرت بێت خوسانی من لەشەودا بێ وێنەیەخوسان، شێتبوونی دواچرکەی ژیانەلەنێوان گەمارۆدان و هەڵگۆفینخاڵیکردنەوەی حەزەلەنێوان دوو بەرداش وتێکئاڵانی دوو خەیاڵ.

سلێمانییدڵکەش قادر

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu