سوڵتانی بەختەوەریی . . . !!! حەمید عەزیز- بەشی حەوتەم

فەرامۆش کردنی بێ وەفاکان باشترین سزایە بۆیان کەچی زۆر قورسە بۆ مرۆڤی میهرەبان فەرامۆش کردن . . . !!! .

بناغەی جوانیی و پایەی ماڵ و بەختەوەریی و پەروەردەی جوان دارو بەردو ماڵ و سامان و کۆشک و قوڕو چیمەنتۆ نییە بەڵکو ئافرەتی میهرەبان و بەوەفایە . ئافرەتی بەوەفاو سەنگین ماڵە قوڕو هەژاریەکانی خێزان دەکاتە کۆشکی بەختەوەریی بەپێچەوانەشەوە ژنی نامیهرەبان و بێ وەفا کۆشکە جوانەکانی دڵ دەکاتە قوڕاوو لیتاوی بەرپێی ناحەزان بۆیە دەرگای دڵی خۆتان بۆ هەموو کەسێک مەکەنەوەیەکەم جار زۆر ئاسایییە دوبارەبونەوەی گێلێتیییە .

چۆن لەبەشەکانی تری سوڵتانیی بەختەوەری دا وتمان ڕاستگۆیی و وەفاداریی و میهرەبانیی تەمەن درێژو دڵخۆشت دەکات بەپێچەوانەوە درۆکردن و نامیهرەبانیی توشی دڵەڕاوکێ و ناجێگیریت دەکات و تەمەنیشت کورت دەبێت . لەهەموو کاتێکداڕاستگۆیی سەرفرازیی و سەربەرزیی و بێ باکیییە لەئەنجامیشدا بردنەوەو ئاسودەیی و ئارامیییە بەداخەوە کەچییەک جیاوازی هەیە لەنێوانیاندا درۆکردن زوو ئەنجامی دەبێت و دەگات بەڵامڕاستییەکان دوادەکەون لەکۆتاییدا درۆڕسوا دەبێت و ڕاستییەکانیش هەر دەگات و سەردەکەوێت .

لەبەر ئەوەی مرۆڤەکان بەگشتی بونەوەریی کۆمەڵایەتین تێکەڵ بوون و ئاشنابوون لەگەڵ کۆمەڵگادا زۆر گرنگە هەرچەندە ئەوەی ئازارمان دەدات ئەوەی درۆو ناپاکیمان لەگەڵ دەکات کەسە نزیکەکانمانن لەگەڵ ئەوەشدا ئێمەی مرۆڤ ناتوانین بەتەنهاو دور لەکۆمەڵگا بژین و بەدڵنیایییەوە ئەوەی دڵمان خۆش دەکات و هیواو ئاوات و جوانیمان پێ دەبەخشێت هەر کەسە نزیکەکانە بۆیە هەڵبژاردن و ئاشنایەتی زۆر گرنگە لەهەمان کاتدا هەندێکجاریش دورکەوتنەوەو بێ دەنگیی و تەنهاییش زۆر پێویستە بۆیە مرۆڤەکان بەگشتیی لەهێمنیدا لەئاوو هەوای بێ دەنگیی و ئارامیداعەقڵ و هەست و جوانییەکان درک پێ دەکەن بۆ نمونە زاناکان لەفەزای بێ دەنگیدا داهێنان دەکەن نوسەران و هۆنەران لەهێمنیدا هۆنراوەو نوسینی جوان دەنوسنەوە بۆیە هەوەکو چۆن پێویستمانە تەنها بین پێویستیشمان بەتێکەڵاوی هەیەو مرۆڤەکان هەتا سەر ناتوانن لەیەکێکیاندا بژین . هەندێکجاریش کەسێک بۆ کەسێکیتر جیاوازەو مرۆڤەکان چۆن بەختەوەردەبن دەبێت ئاوا بکەن بەڵام گرنگ ئەنجام و داهێنان و فەنتازیای ژیان و جوانییەو لەوانە گرنگتر بۆ مرۆڤی هۆشمەند میهرەبانیی و ڕۆح پاکیییە بەرامبەر دەوروبەر .

تێگەیشتن لەهەست و نەستی مرۆڤە جوانەکان ئاسان نییە بۆیە کەبەوشەیەک دڵگران دەبیت خۆت بەکاری مەهێنە بۆ بەرامبەر بزانە خۆت بەچی دڵخۆش دەبیت ئەوە بکە بۆ خەڵکانیترو دەوروبەر بۆیە هەست شکاندن یان دڵ شکاندن تاوانێکی گەورەیە دوربن یان دورەپەرێز لێی .

فەرامۆش کردنی بێ وەفاکان جوانترین پاداشت و سزایە کەچی قورسە بۆ مرۆڤی میهرەبان فەرامۆش کردن . میهرەبان و بەوەفابن لەکۆتاییدا ئاسودەو بەختەوەرو دڵخۆش دەبن بەپێچەوانەوە تۆ کەسێکی مردوویت .

حەمید عەزیز

٢٠١٦/١٢/٢٠

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu