سوڵتانی بەختەوەریی ...!!! .بەشی هەشتەم ... حەمید عەزیز

لەژیانماندا هەموو بەشی خۆمان کەم تازۆر ئازارمان بینیوەو ناخۆشیمان چەشتوە ئەوە نەسروشت و نەقەدەرو نەئاوو هەوای خراپە بەڵکو ئەوە مرۆڤەکانن کێشەمان بۆ دروست دەکەن لەهەمان کاتدا هەر مرۆڤەکانن بەختەوەرمان دەکەن کەواتە لەنێوان ئەم دوو هاوکێشەیەدا چی هەڵدەبژێریتئەوە دەدوریتەوە ...!!! .

هەرچییەک بکەیت بۆ مرۆڤی نامیهرەبان کەم هەتا زۆر بەفیڕۆ دەڕوات کەلەکۆتاییدا جێگەی داخەو زۆر پەشیمانیت و بەپەرۆشەوە حەزت دەکرد ئەو مرۆڤەت نەناسیایە .لەڕاستیدا وانییەو زۆر ئاسایییە کەمرۆڤەکان هەمە چەشنە بن و ژیانیش ئاوا جوانە کەلەیەک نەچین و چاک و خراپ و ڕەش و سپی و تەنانەتڕەنگ و ڕەفتاری خۆڵەمێشیش هەبێت لەژیاندا کەشتێکی ئاسایییە .بۆیە ئەگەر هەڵە کردن نەبێت چۆن فێریڕاستی دەبین ئەگەر بێ وەفایی نەبینین چۆن هەستی پێ دەکەین و ڕێزی مرۆڤی میهرەبان دەگرین .؟.لەهەمووی ئەمانە گرنگتر ئەوەیە کەسە باشەکان ئاوا خۆیان دەدۆزنەوە ئاوا بەختەوەردەبن لەوانەش ئاسایی ترو جوانتر ئەوەیە کەچییان بەرامبەر کرابێت گرنگ نەبێت بەڵکو لەوە گرنگتر ئەوەیە کەخۆیان ئاوا نەبن لەگەڵ دەوروبەردا ئەوکاتە بەدڵنیایییەوە سوڵتانی بەختەوەریی دەبن لەویژدانداو جوانیی و میهرەبانیی لەڕۆحیاندا چەکەرە دەکات ...!!! .

بەخشندەیی و لێبوردن گەورەیی و ڕۆح پاکیی و بەڵگەی مرۆڤبوونییمانە دەبا هەموو پێش ئەوەی لەیەکتر ببورین هەوڵ بدەین هەڵە نەکەین بەرامبەریەک زۆر گرنگە دڵییەکڕاگرین و یەکتر نەشکێنین و هەستییەکتر بریندار نەکەین بۆیە دڵشکان کارەساتی لەدوایەڕەشبینیی و نائومێدیدروست دەکات .بەهۆی شپرزەیی و بڕیاری پەلەوە توشی کێشە دەبین بۆیە هەمیشە خۆپاراستن لەکاری دزێوو ناشرین باشترە لەتوش بوون بەهەڵەی گەورەو کەبەهۆی شپرزەیی و پەلەکردنەوەیە بۆیە وتەیەک کەدەتەوێت بیڵێیتیان کارێک کەدەیکەیت زوو بڕیاری لەسەرمەدە بەوردی بیری لێبکەرەوە بۆیە بۆ گومان لێکردن و خراپ تێگەیشتنیش هەروابکەو بوەستە پێش بڕیاردانت لەسەر کەسانیتر .زوو بەهەڵە لەخەڵکیی تێمەگە بۆیە بڕیاری پەلەو وشەی نەشیاوو خراپ لەسەر کەسانیتر خۆت توشی هەڵە دەکات و دواییش بیر لەلێبوردن دەکەیتەوەیان زوو هەستی کەسێک بریندار دەکەیت و بیر لەوە دەکەیتەوە کەبرینەکەی بۆ ساڕێژ بکەیتەوە کەواتە پێش هەموو کارو کردەوەیەک بوەستەو پشویەکی باش بدەو بیری لێ بکەرەوە دوای ئەوە بڕیار بدە لەو کاتەداو لەئەنجامیشدا تۆ بەختەوەر دەبیت لەبەرئەوەی هەڵبژاردن و بڕیاردان لەسەر بابەتێکی باش و ڕاست خۆت دڵخۆش دەکات لەوانەش هەمووی باشتر ئەوەیە کەتۆ کەسێک بیت پەیوەندیت بەسەرکەسەوە نەبێت و ئەوەندەی سەیری بەرامبەر دەکەیت بۆ خۆت بژیی و لەباتی بەدوای کێشەی کەسانیترەوە بیت خەریکی ژیانی خۆت بە چونکە کاتە خۆشەکان زۆر کەمن ژیان کورتەو هەموو ژیانی مرۆڤایەتی بەشی خۆشەویستی ناکات تۆ چۆن ئەو هەموو کێشەیەش دەهێنیتە ناو ژیانی خۆتەوە کەواتە باشتر وایە سەیری بەردەمی خۆت بکەو بەدوای خۆشبەختییەکانی خۆتدا بگەڕێ ...!!! .

حەمید عەزیز

٢٠١٦/١٢/٣١

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu