سوڵتانی بەختەوەریی....! حەمید عەزیز - بەشی نۆیەم

هونەر جوانترین و باشترین ڕێگاکانە بۆ گەیاندنی پەیام و دەنگ و ڕەنگی مرۆڤەکان و ژیانیان یان ئازادیی یان ژێردەستی یان لەهەرحاڵەت و هەرجۆرە پەیامێکدا .بەداخەوە ئێمەی ڕۆژهەڵاتیی لەهونەرو هونەردۆستیشدا لاوازین ئەی چۆن ئەگەین بەئاواتەکانمان دور لەڕەوشتیی هونەرو مێژوو شارستانی یەتی هونەر ئەی کەی بەختەوەریی دەدۆزینەوەو کەی دەبینە سوڵتانیی بەختەوەریی .؟.

مرۆڤەکان چەندە هۆشمەندو خاوەن بیرو جوڵەی فکرییان زۆر هەبێت هێشتا هەر کەمە بۆیە پاپۆڕی ڕۆشنفکریی و عەقڵ دەدباتە ناوەڕاستی دەریای بەختەوەریی هەرچەندە زۆرجاریش هەر ئەو بیرو ئەندێشەیەیە ژیانت ناخۆش و تاڵ دەکات بەڵام لەدواییدا مرۆڤەکان کەدێنەوە هۆش ئەوکات بڕیار دەدەن بۆیە لەهەموو کاتەکاندا عەقڵ و فەنتازیای ژیان و بیرکردنەوە ژیان و بوونت باشتر دەکات ...!!! .

سادەیی و بەخشندەیی و میهرەبانیی سیفەتە جوانەکانی ئادەمیزادن کەپێناسی کەسە مەزنەکانی پێ دەکرێت بۆیە چەندە خۆت بەبچوک بزانیت گەورەیت و چەندە خزمەتکاربیت ئاغایت و ..هتد .بۆیە چەند ڕێژەی دەبەنگی و نەزانی پتربێت ئەوەندەش ڕێژەی خۆبەزل زانین پترەو هەیە کەنەخۆشی یەکی کوشندەیە لەکۆتاییدا ئەم سیفەتە جوانانەی مرۆڤ هەر سەرچاوەکەی جوڵەی فکریی و هۆشمەندیی یە بۆیە هەڵەیەکی گەورەیە ئادەمیزاد ئاوات بەگێلێتی بخوازێت بۆ ئەوەی دڵخۆش بێت لەژیاندا ...!!! .

مرۆڤەکان بونەوەری زۆر جوانن ئەوەی گەورەترو جوانتریان دەکات هەست و نەستیانە هەرچۆن پێویستە عەقڵ ژیان و بەرنامەی هەبێت بۆ سەرخستنی کاری مرۆڤەکان ئاواش هەستە جوانەکان کەسە ژیرەکان بەرزترو جوانتر دەکەن بۆیە لەغوربەتدا وەکو کەسێکی ڕۆح سوک و ژیر پێویستە پلانی گەڕانەوەت هەبێت کەچی هەندێک لەمرۆڤە نەفامەکان شانازی پێوە دەکەن ئەمەش دەگەڕێنمەوە بۆ کەمیی هەست چونکە ئەگەر بۆ یەکجاریش بێت خۆت بخەیتە ناو چاوی خاوەن ماڵەوە دەبینیت تۆ چۆن دیاریت کە زۆر بچوک و کەمیت یان میوانێکی کاتییت .ئەم بڕگەیەش کەباسی هەست و نەستی مرۆڤەکان دەکات بەهەمان شێوە عەقڵیش هاوتای ئەو هەستەیە بەپێچەوانەوە تۆ کەسێکی ئێسک قورس دەبیت یان کەم تێگەیشتن و ناشرین دەبینرێیت بۆیە میوان چەندە دەبێت ڕێز لەخۆیی و شوێنەکە بگرێت سەد ئەوەندەش دەبێت کاتی ماڵ ئاوایی هەبێت ئەم هاوکێشەیەش پارسەنگە لەگەڵ ئاوارەبوون و پەناهەندەیی کەسەکان ئەگەر هەستت پێ کرد بەوەی کەتۆ لەهەر وڵاتێک بوویت بێجگە لەنیشتمانی خۆت میوانیت تۆ کەسێکی سەرکەوتویت کەسایەتی بەهێزت هەیەو بەختەوەریی میوانی هەمیشەییتە ...!!! .

هەموو مرۆڤایەتی کەم و کوڕییمان هەیە کەچی ئامۆژگاری یەکتردەکەین هەموو ئیکمالیی و کەمییمان هەیە لەژیاندا کەچی مامۆستای یەکترین هەموو لەعەیب و عاردا کەم تەرخەمیمان نەکردوە کەچی تەنها عەیبی ئەوانیتر دەبینین وەکو ئاوێنەمان نەبێت خۆمانی پێ ببینین ...!!! .

ئێمەی مرۆڤەکان کێشەیەکمان هەیە بەگشتیی هەموو ڕەفتاریی جوان و ناشرینی خەڵکیی دەبینین کەچی خۆمان نابینین، کەسێک هەیە زۆر ڕەخنە دەگرێت لەدەوروبەرو نزیکەکانی خۆیشی زۆر کاڵ و کرچە لەڕەفتارو جوڵەی فکریی و لەهەڵس و کەوتیی ڕۆژانەیدا جارێکیان شتێکم نوسیبوو بۆ ئەو کەئیتر وانەی لێوە فێربێت واز لەدرۆو ئامۆژگاری کردنمان بهێنیت کەچی یەکەم کەس ئەو کۆمێنتی لەژێردا نوسیبوو کەشتێکی زۆر سەیربوو بەلامەوە من نوسیبووم : پێویستە هەمووان ئاوێنەیەکمان هەبێت لەماڵەکانماندا هەموو ڕۆژێ خۆمان ببینین ئەوجا خەڵکیی ببینین کەواتە لەپێشدا ڕەخنە لەخۆمان بگرین لەدواییشدا هەقی خەڵکمان نەبێت چونکە ئەبێت هەمیشە ئاوا بیر بکەینەوە کەکێ ئەڵێت ئێمە ڕاستین .؟.بەڵکو بەو ئامۆژگاریەی تۆ من توشی زەرەر بووم چیم وەڵام دەدەیتەوە دوایی .؟.بەهەرحاڵ دێمەوە سەر کۆمێنتی هاوڕێی ئامۆژگاریکەرمان ئەویش لەژێریا وەکو کۆمێنت نوسیبووی : کەس خۆی نابینێت هەر بەرامبەر دەبیننن وەڵا میللەتێکی زۆر خراپین ...!!! .

حەمید عەزیز

٢٠١٧ / ٠١ / ٠٨

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu