سوڵتانی بەختەوەریی . . . !!! . بەشی دەیەم ... حەمید عەزیز

ئەوەی سەربەرزیی و شتێکی زۆر ئاسایی یە لەژیاندا کەمرۆڤەکان زۆربەیان هەژاربن لەڕوی مادی یەوە بەڵام دەوڵەمەندبن لەڕوی مەعریفەو زانستەوە . لەڕاستیدا نەبوونیی لەوڵاتە دواکەوتووسەقەتەکاندا ئاسایی یە . بەدڵنیایی یەوە هەژاریی عەیبە نی یە ئەوە ئاسایی نی یەو نەنگی یە کەهەژاریی بەعەیبە بزانیت . . . !!! .

درۆو نامیهرەبانی ڕۆژگاریان کورتەو لەهیچ باخی تەمەنێکدا گوڵ ناگرن و باخەوانیی پەشیمانی دەبن و زەرەری بوون و ژیان دەکەن بۆیە ئەگەر ناتوانن چاکە بڕوێنن کێڵگەی خراپەش مەبن دوربن لەئێش و ئازاری مرۆڤەکان خۆتان بەختەوەردەبن ئارام و دڵخۆش دەژین . بەپێچەوانەی ئەم هاوکێشەیەی سەرەوە ڕاستگۆو وەفاداربن دەچنە سەرتۆپکی مرۆڤایەتیی هەرچەندە ڕاستی تۆزێک درەنگ دەکەوێت بەڵام لەگەڵ خۆیدا ئاسودەیی دێنێت بۆیە ڕاستی یەکان شاردنەوەیان مەحاڵەو حەقیقەتی مرۆڤی باشەو سەرکەوتنی بەدواوەیە لەگەڵ ئەوەشدا پشت کردنە درۆو نامیهرەبانیی سەرفرازیی و بەختەوەریی دەکاتە میوانی هەمیشەیی و مرۆڤهای ڕاستگۆو میهرەبان لەئەنجامدا پلەی بەرزی سوڵتانی بەختەوەریی دەبێتە میوانی هەمیشەیی کۆشکە ڕازاوەو بەهەشت ئاساکەیان .

زۆرجار دەنگە دەنگ و قەرەباڵغیی و خەڵکانیی زۆرو بەتایبەت ناحاڵی ئازارمان دەدەن بۆیە پەنابردن بۆ تەنهایی و کەژی بێدەنگیی هەندێکجار زۆر پێویستە . ئەگەر تەنهایی بەراورد بکەین لەگەڵ مرۆڤی ئازاردەرو بێ وەفاو نامیهرەبان ئەوە بەدڵنیایی یەوە تەنهایی جوانترین و بەوەفاترین هاوڕێ و هاودەمە .

هەرگیز کەم دەستی و هەژاریی نەنگی و عەیبە نی یە بەڵکو بەپێچەوانەوە سەرمایەو سامان و ماڵێکی زۆری ناشەرعی جێگەی شەرمە بۆیە لەڕاستیشدا هەژاریی نەنگیی نی یە بەڵکو شەرمەزاریی ئەوەیە کەهەژاریی بەعەیبە بزانیت لەڕوی فکرێکی سەقەتی ئوستوقراتیانەی مرۆڤە نەخۆشەکانەوە . بۆ بەختەوەریی پێویستمان بەسەروەت و سامانی زۆر نی یە بەپێچەوانەوە ماڵ و سامانی دونیا بۆ بەڕێ کردنی ژیانەو ئەوەی مرۆڤی پێ دەوڵەمەند دەبێت مەعریفەو جوڵەی فکریی و بیری جوان و ڕۆحی پاکە بۆیە زۆرجار هەژارەکان بەختەوەرترن لەدەوڵەمەندو سەرمایەدارەکان زۆربەی هەژارەکان بەسادەیی دەژین بۆیە کێشەکانی ژیانیان سادەن و سەرمایەدارو خاوەن سامانەکان کێشەی گەورەتریان هەیەو زۆربەیشیان لەبەر کێشەو ناڕەحەتیی فریای ژیانیش ناکەون ئەوە خۆشەویستی هەر زۆر دورن لێی چونکە ئەوان دڵیان بەسامان و ماڵی دونیا بەخشیوە لەوەش خراپتر ژیان لەپارەوە دەبینن و هەرچۆن مەلایەکیش دونیا لەئاینەوە دەبینێت کەئەوە هەڵەیەکی گەورەیە .

دوو جۆر لەئادەمیزاد هەن ناجۆرو نابوت و نامرۆڤن  :

یەکەمیان : ئەو مرۆڤانەی دەزانن و قسە ناکەن .

دووهەمیان : ئەو مرۆڤانەی نازانن و قسە دەکەن .

ئەوی لەجۆری یەکەمە ئەو کەسانەن کەترسنۆکن و ناتوانن بەرگریی لەخۆیان و خەڵکانیتری بەشخوراو بکەن هەمیشە کۆیلەو نۆکەرن . ئەوی لەجۆری دووهەمە کەسانی گێل و نەفام و ناحاڵین لەوەش خراپتر ئەوەیە خەڵکیش بەگێل و سەقەت تێدەگەن چونکە سروشتی مرۆڤەکان بەو شێوەیەن کەخۆیان چۆن بوون دونیاو دەوروبەر بەو جۆرە دەبینن هەربۆیە کەسانی باش وادەزانن دونیا شامی شەریفەو یەک خراپی تێدا نی یە دووەمیشیان بەپێچەوانەوە .

حەمید عەزیز

٢٠١٧/٠١/٢٠

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu